Mazın Asad
10 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم لە گوتەیەکی لە کۆبوونەوەی راوێژکاریی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی وەبەرھێنەرانی تورکیا لە کۆشکی چانکایا رایگەیاند: "ئێمە وەک گەل ھەڵساینەوە سەرپێ و بەڵایەکی گەورەمان تێپەڕاند. رێکخراوێکمان رووخاند کە ھەوڵی جودایی لەنێوان گەلی دەدات. ئەم رێکخراوەمان رووخاند، کە پڕسیارەکانی تاقیکردنەوەیان دزیوە، ھەڕەشەیان لە خەڵک کردووە و پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە".
یڵدرم لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا گوتی: "ھەروەکو چۆن پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رووسیا و ئیسرائیل ئاساییکردەوە، بەم شێوەیەش لە سووریا و ناوچەکانی دیکەش، پێشھاتەی دڵخۆشکەر دەبینین. قۆناغی ئەمەش دەستیپێکردووە و ھەنگاوەکان ھاوێژراون. ئەنجامی ئەمەش پێکەوە دەیبینین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "ئەوانەی کە چاوەڕێی قەیران و ئاژاوەگێری دەکەن ئارەزوویان نەھاتووەتە دی. لە سایەی گەلەوە ھەوڵی کودەتا پوچەڵکراوەتەوە. سەقامگیری سیاسی، متمانە و سەروەری یاسا بەھێزتر بووە".
یڵدرم لە بەشێکی قسەکانیدا ھەروەھا گوتی: "لە قۆناغی وەبەرھێنان دابەزاندنی باج لەسەر قازانج لە گشت ناوچەکان سەدا ٨٠ دەبێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا راشیگەیاند: "باشترین دەرفەت چی بێت ئەوە روو لەو دەرفەتە دەکەین. ھاوکاریی دارایی بەرھەمەکانی دارستان ھەڵدەگرین و نرخی گواستنەوە کەم دەکەینەوە".
یڵدرم ھەروەھا گوتیشی: "ئێستا گەل خۆی بڕیاردەرە. لە ١٥ی تەمووزش دیتمان کە گەل بڕیاردەر بووە. دەوڵەت و ھەموو کەسیش لە فەرمانی گەل دایە. گەل چی بڵێت وا دەکەین. دوا بانگھێشتمان بۆ دۆستانمان ئەوەیە: کات بە فیرۆ مەدەن بە خۆی سەرقاڵکردن لەگەڵ یارییەکانی کەمکردنەوەی وزەی تورکیا. متمانە بە دۆستایەتی تورکیا بکەن. دۆستایەتی تورکیا مایەی ئاشتی ناوچەکە و ئێوەیە".