Abdullah Shukur
10 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان وتارێک بۆ ئەو کەسانە دەدات کە لە باخچەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە بەشتەپە بۆ پشتیوانی لە دیموکراسی کۆدەبنەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون، سەعات ١٠ی ئەمشەو، ئەردۆغان وتارێک بۆ ئەو کەسانە پێشکەش دەکات کە لە باخچەی سەرۆکایەتی کۆمار بە مەبەستی پشتیوانی لە دیموکراسی کۆدەبنەوە.
وتارەکە لەسەر ئەو سەکۆیە پێشکەش دەکرێت کە لە پێش دەرگای سەرەکی سەرۆکایەتی کۆمار دادەنرێت.
ھاووڵاتیان، لە گۆڕەپانی ئەنجامدانی رێوڕەسم لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، گوێبیستی وتارەکەی ئەردۆغان دەبن.