Yusuf Aydın Deniz
07 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
مێرسین- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی رێورەسمی دانانی بناغەی ناوچەی گەشتیاریی لە تارسوس و نەخۆشخانەی گشتیی ٦٠٠ قەرەوێڵەییدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "به یه‌كجار به بڕی چوار كادریلیون لیره وه‌به‌رهێنان له تارسوس و مێرسین ده‌كه‌ین. خۆم چاودێری ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌م. پشتیوان به‌خوا ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی له ناوچه‌ی گه‌شتوگوزاری كازانڵی تارسوس كردوومانه له‌ڕووی ناوچه‌ی گهشتوگوزاریهوه ده‌بێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئێمه لە ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا، به‌بێ پشتگوێخستن و وه‌لانانی هیچ كه‌سێك، به‌بێ جیاكاری نێوان شار‌و شارۆچكه‌كانمان كار ده‌كه‌ین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئێمە هەروا ناڵێین 'ئەگەر بکرێت ئەوا دیسان ئاک پارتی دەیکات'، ئێمە بۆخۆشی ناڵێین 'وەستان نییە و بەردەوامین لەسەر رێگەکەمان'. ئێمە سەرەتا خەیاڵەکان دەکەینە ئامانج و ئامانجەکان دەکەینە راستی. ئێمە واژوو لەسەر پرۆژەگەلێک دەکەین کە ئاسۆ و حەوسەڵەی ئەوانی دیکەی تێپەڕاندووە".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.