Enes Kaplan
26 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2021
عەنتاب - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "کاتێک کە ھەڵکشانی دراو گەیشتە لووتکە، کەسانێک کەمترین مووچەی وەرگیراوی نوێیان بچووک کردەوە. بەڵام ئێستا کە بەھای دراو (دۆلار) دابەزیوە ئەوا ئەو کەسانە ناتوانن ھەمان ئەم لێکدانەوەیە بکەن،چونکە لێکدانەوەکان بەم شێوەیە دەرناچن. کاتێک کە من لیرەی تورکیم ھەیە تۆ چ کارێکت بە دۆلار و یۆرۆ ھەیە. دەبێت بە لیرەی تورکی رابێن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە ئێوارەخوانێکدا لەگەڵ کارمەندانی کارگەی چنینی ئەردەم سۆفت لە عەنتاب کۆبووەوە.
ئەردۆغان لەبارەی زیادکردنی کەمترین مووچەی وەرگیراو لە تورکیا گوتی: "لەگەڵ زیادبوونی کەمترین مووچە، بەشێکی گرنگی باری باجمان لەسەر شانی خاوەن کارەکان ھەڵگرت و رێگرییمان لە روودانی ھەر نەرێنییەک لە دامەزراندندا کرد".