Zafer Göder
26 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2021
بۆڵو - AA
ھۆتێلەکانی پاڵ پارکی سرووشتی ئابانت و ناوەندی خڵیسکێنەی سەربەفری کارتالکایا کە بە بوونی سرووشتێکی ناوازە بەناوبانگن، دەرفەتی بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ بە ئەنجامدانی چەندین ئاھەنگ و چالاکی جوان، بە میوانەکانیان دەدەن.
لە سەری ساڵی نوێدا ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی روو لەو ناوچەیە دەکەن کە پڕە لە دارستان و دەریاچە و سەکۆی خلیسکێنەی سەربەفر.
ھۆتێلەکانی پاڵ پارکی سرووشتی ئابانت و ناوەندی خڵیسکەی سەربەفری کارتالکایا ئامادەکارییەکانیان بۆ پێشوازییکردن لە سەری ساڵی نوێ تەواوکردووە و لە ئێستاشدا لەسەدا ٨٠ی شوێنەکان لە لایەن گەشتیارەکانەوە پێشوەختە گیراون.
ناوەندی خڵیسکێنەی کارتالکایا بە پێنج ھۆتێل کە شوێنی زیاتر لە دوو ھەزار کەس دەبێتەوە، پێشوازیی لە گەشتیارانی بیانی و ناوخۆیی دەکەن.
وەرزی خڵیسکێنەی سەربەفر لەو ناوەندەدا کە دوو ھەزار و ٢٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە و یەک مەتر بەفری لێ باریوە، لە ١٢ی کانوونی یەکەم دەستی پێ کردبوو.
سەرۆکی دەزگای خاوەن ھۆتێلەکانی رۆژئاوای دەریای رەش، خالید ئارگول بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە بۆڵو یەکێکە لەو شوێنانەی کە زۆربەی گەشتیاران لە سەری ساڵی نوێدا ھەڵیدەبژێرن.