Sangar Hamad Azeez
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سوپاسی هاووڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت، گولشاه یامور یازجی کرد بەهۆی ئەوەی وێنەیەکی ناوبراوی کێشاوە.
یازجی کە هاووڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەتی شارۆچکەی دەرینجەی سەربە پارێزگای کۆجائەلی-یە وێنەیەکی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی کێشابوو و لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە.
ئەو هاووڵاتییە کە لە بڵاوکراوەکەیدا هەژماری سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان-یشی تاگ کردبوو تیایدا رایگەیاندبوو "خاوەن پێداویستییەکی تایبەت هەر ئەوەندەی لەدەست دێت، ئینشائەڵڵا سەرکۆمارم دەیبینێت، ئێوەم زۆر خۆشدەوێت".
لە بەرامبەردا ئەردۆغان وەڵامی بڵاوکراوەکەی یازجی دایەوە و هەر لە رێگەی تویتەرەوە رایگەیاند "زۆر سوپاست دەکەم گولشاه-ی ئازیز. دەستت خۆش بێت. ئینشائەڵڵا رۆژێک ئەو کچە بەتواناو جوانە داوەتی کۆشک دەکەم".