Sangar Hamad Azeez
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانە بڵاو کردەوە کە لەڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەورووپا.
بە گوێرەی راپۆرتەکە لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ٤ی ئەم مانگە، ٣٥١ هەزار و ٨٠ کەس لەڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەورووپا ئەمە لە کاتێکدا کە ٤ هەزار و ٧١٥ کەس لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.
هەر لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە بەشی زۆری ئەو کەسانەی لە دەریای ناوەڕاست پەڕیونەتەوە پەنایان بردووەتە بەر یۆنان و ئیتاڵیا .
پارساڵ لە هەمان کاتدا، ٨٨٣ هەزار و ٣٩٣ کەس لەڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتنە ئەورووپا.