Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، هێزه‌كانی سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییان له‌باكووری سووریا ئه‌نجام دا و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و هێرشه‌دا 23 تیرۆریستیی داعش كوژراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سوپای توركیا، له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریه هه‌واڵگرییه‌ی به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، فه‌رمانده‌یی هیزه‌كانی ئاسمانیی توركیا، له کاتژمێر 10:05 بۆ کاتژمێر 11:30 هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی داعش له ناوچه‌ی ئەلباب ئه‌نجام داوه.
له چوارچێوه‌ی هێرشەكهدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، 12 ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشیان له‌ناوبردووه له‌وانه‌ش سێ تانك، دوو ناوه‌ندی ده‌ركردنی بڕیار، سێ په‌ناگه، سێ بینا باره‌گای رێكخراوه‌كه و ئۆتۆمبیلیكی بۆمبڕیژكراو. به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و هێرشه‌دا 23 تیرۆریستیی داعش كوژراون.
له‌م نێوه‌نده‌دا، له ئه‌نجامی هیرشێكدا كه بە ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدرا سه‌ربازێك گیانی لەدەست دا و، شه‌ش سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون كه یه‌كیكیان برینه‌كه‌ی سه‌خته.