Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار ساز کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەکەدا رایگەیاند ''حکوومەتی ناوەندیی لە رێگەی هەنگاوە رژدەکانی ئەم دواییەیەوە، نزیکەی هەموو وڵاتەکەی لەو رێکخراوە تیرۆریستییەی پێی دەگوترێت داعش، جگە لە لەسەدا ١٥-٢٠ی، پاککردووەتەوە. باوەڕم وایە ئەوەی کە ماوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پاکدەکرێتەوە. ئێمە ئەوەش دەزانین کە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بە سوودوەرگرتن لە دۆخەکە، بوونی لە عێراق هەیە. لە شوێنەکانی هاوشێوەی قەندیل و شنگال، بوونی پەکەکە جێگەی باسە. ئێمە وەک تورکیا لە هەموو ئەو شوێنانە ئامادەین بۆ هەموو جۆرە پشتیوانییەک و ئەنجامدانی بەرەنگاریی هاوبەش''.