Mazın Asad
19 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2017
دەنیزلی - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شاری دەنیزلی گوتارێکی پێشکەش بە ھاووڵاتیان کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند:" لە چوار ساڵی رابردوودا لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەی کە دووچارمان ھاتن و شانبەشانی گەلەکەمان رووبەروویان بووینەوە، لە داھاتوو باس دەکرێت. تورکیا ئێستا لە دوڕیانێکە لەلایەک بەھێزکردنی ئەو تورکیایەی کە لە ساڵانی ١٩٩٠ەکان لەلایەن جەھەپەوە لاواز بوو. لەلایەکی دیکە بونیانتانی تورکیایەکی بە ھێز لەلایەن ئاک پارتیەوە ".
سەرکۆماری تورکیا بانگەوازی بۆ رەوەندی تورک لە ئەڵمانیا کرد و گوتی: "بە دڵنیایەوە نیگەران بوون. لەسەر ئاگر دانیشتن و بە خێرایی ھەڵسان لەسەری. زیاتر کار دەکەین و دەبێت ھەوڵی خۆمان بدەین. ئێستا رووی دەنگم دەکەمە ئەو برایانەم کە لە ئەورووپا دەژین، بە شێوەیەکی دیموکراتیانە بڕۆنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و وانەیەکی باشیان پێ بدەن".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە ٤ ھەزار و ٥٠٠ دۆسیەی تیرۆری بە راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ داوە و گوتیشی: "بەداخەوە دۆسیەکانی پەسند نەکرد. ئەو تیرۆریستانە ھێشتا لای وان داڵدە دراوە کەچی ئەو داوای یەک دانە و دوو دانە و سێ دانەم لێ دەکات، رادەستی بکەمەوە. ببوورە ئەگەر لای ئێوە دادگا ھەبێت لای ئێمەش ھەیە. بەھەمان شێوە وەک ھاوبەشەکەیان کە سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنە ھەمان قسە دەکەن. جیا لەمەش وەزیرێکی دەرەوەیان ھەیە کە ھیچ سنووری خۆی نازانێت. تۆ کێی دەربارەی سەرکۆماری تورکیا قسە بکەی. تۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا قسە بکە. سنووری خۆت بزانە. دەیەوێ ئێمە فێرە وانە بکات. تۆ چەند ساڵە لەناو سیاسەتی؟ ئێمە ھەموو ژیانمان بە خەبات تێپەری. ھەربۆیەش گەر دەرگای ئەڵمانیا بەڕووی تورکیا بکەنەوە یاخود نەیکەنەوە ھیچ گرنگ نییە. ئێمە بایی پێویست دەرگامان بەروو واڵایە. بەخۆشحاڵیەوە دەچینە ئەو وڵاتانەی دەرگایان بە روومان کردۆتەوە. ئێمەش دەرگا بە روویان واڵا دەکەین".
ئەردۆغان گوتیشی: "لە نێو خەباتێکی واداین کە نە لە ئابووری، نە لە ئاسایش، نە لە وەبەرھێنان و لە پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان ھیچ شتێک بە نیوەچڵی بەجێ ناھێڵین. لە ١٥ی تەمووز ھەموومان پێکەوە شتێکمان بینی کە دوژمنانی ئەم گەلە ھەم لە ناوەوە و ھەمیش لە دەرەوە چی دەکەن و چاوەڕێی بۆسە دەکەن. پەنا بەخوا رێگە بەوانە نادەین لە ئەگەری ھەر لاوازییەکی تورکیا چاوەڕی دەرفەت بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان دەدەن. بۆیە سەرەتا ئەرک دەکەوێتە سەر شانی ئێمە و ئاک پارتی. پێویستە ئەوە بزانرێت کە چارەنووسی تورکیا لەگەڵ چارەنووسی ئاک پارتی بەیەکەوە نووساوە. ئەگەر ئێمە لاواز بین، تورکیاش لاواز دەبێت".
لەبارەی پرسی چاکسازییەوە، ئەردۆغان رایگەیاند: "سەرەتا چاکسازی لە کوێوە دەست پێدەکەین؟ لە خۆمانەوە دەست پێدەکەین. چاوەڕێکردنی ئەنجامی نوێ لە دۆخێکدا کە گشت ھەڵومەرجەکان وەک خۆی بێت، کارێکی ژیرانە نییە. پێویستمان بەمە ھەیە. کەس لەمە ناڕەحەت نابێت. لەبەر ئەوەی دەڵێین 'تورکیایەکی گەورە و بەھێز' و 'تورکیایەکی متمانە بۆ خۆی و دۆستان و برایانی'، کەواتا سەرەتا مەرجە ئاک پارتی بەم توانایە بگەیەنین کە ئەم بتوانێت ئەمانە بکات".
سەرکۆماری تورکیا لە بەشێکی قسەکانیدا گوتیشی: "یەکێکیان لە ئەنقەرەوە تا ئیستانبوڵ بە پێ ڕێ دەکات، تۆ زۆر درەنگ مای. ئێمە کاتێک پارتەکەمان دامەزراند لەسەر بنەمای دادپەروەری دامانمەزراند".
رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: "لە ئێستادا ئێمە چەند پێویستمان بە یەکێتی گومرگە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا ئەوەندە پێویستیان پێیەتی . با ئەو بابەتە وەک خۆیی بزانین".
سەبارەت بە روونکردنەوەکانی یەکێتی ئەورووپا لەمەڕ یەکیتی گومرک، ئەردۆغان گوتی: "وڵاتانی ئەورووپا کە رێگە بە تیرۆریستانی رێکخراوەکانی فەتۆ ، پەکەکە و دەھەکەپە-چە دەدەن و رەخنە لە تورکیا دەگرن کە رووبەرووی تیرۆریستان دەبێتەوە، بە واتای ئەوەدێت کە خۆیان پەتەکە رادەکێشن و خۆیان دەخەنە مەترسییەوە. ئێمە ھیوادارین یەکێتی ئەورووپا و ئەندامانی یەکێتییەکە ئاوا بە ھەڵە بیر نەکەنەوە و ئەقڵیان بێتەوە سەرخۆ . تورکیا وڵاتێکی گەورەو کاریگەرە ، با کەس تورکیا بە بچوک نەزانێت".
سەرکۆماری تورکیا لە درێژەی کاردانەوەکانی بەرامبەر بە ئەورووپا، گوتی: "ھەندێک لە وڵاتانی ئەورووپا لە ھاوکارییەکانەوە بگرە تا یەکێتی گومرگ لە ھەموو بوارێکدا ھەڕەشەکردنیان وەک نەریتێک لێ کردووە. وا دەزانن گوایە تورکیا سەدان ملیار یۆرۆ بێ بەرامبەر لە یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ئەورووپا وەردەگرێت و بۆیە رووبەڕووی ئەم ھەڕەشان دەبێتەوە. ئەگەر لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەورووپا بچێنە نێو حسیابی قازانج-زەرەر، ئەوا بێگومان قۆناغی ئەندامێتی لە یەکێتی ئەورووپا و پەیوەندیە بازرگانییەکانمان لەگەڵیان وەک یەک یەکسان دەبێت. ئەوانەی تاوەکو ئەمڕۆ بەڵێنەکانیان نەبردە سەر و لە دۆخێکی ئێستا ھەڕەشە دەکەن، ئەگەر ھێشتا شتێک بەناوی بەھاکانی یەکێتی ئەورووپا مابێت، ئەمە بە مانای مایەپووچبوونیان دێت".