Zafer Fatih Beyaz, Ferdi Türkten
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2021
به‌دلیس - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "به ته‌واوی تواناكانمانهوه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ٢٠٢٣ له‌پێناو گه‌یشتن به ئاستی پێویست له گه‌شه‌سه‌ندن و دیموكراسیدا".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لە ميانى بەشداريی كردنى لە چالاكييەكانى ٩٥٠هەمين ساڵڕۆژى سەركەوتنى ماڵازگيرت كە لە گۆڕەپانى بۆنەكانى ئاهڵات بەرێوەچوو، گوتارێكى پێشكەش كرد و رایگه‌یاند: "به ته‌واوی تواناكانمانهوه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ٢٠٢٣ له‌پێناو گه‌یشتن به ئاستی پێویست له گه‌شه‌سه‌ندن و دیموكراسیدا. بە دیدی ٢٠٥٣ و ٢٠٧١، میراتی ئەرکی جێگیر کردنی تورکیا لە ریزبەندی یەکەمی بەهێزترین وڵاتانی جیهان لە هەموو روویەکەوە جێدەهێڵین".
ئەردۆغان جەختى لەوە كردەوە كە ئیدی رێگه به هیچ كه‌س و هێزێك ناده‌ن زیان به وڵات، نه‌ته‌وه و لاوانیان بگه‌یه‌نێت و رایگه‌یاند: "بە پێچەوانەى ئەوانەى كە چاويان لە كەڵك وەرگرتنە لە كارەساتەكانى وڵات و گەلەكەيان، ئێمە تەواوى تواناكانمان بۆ پێشكەشكردنى ئەو خزمەتگوزارييەى كە شايەنى هەر تاكێكى ٨٤ مليۆن هاووڵاتيیمانە، دەخەينە گەڕ".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشى: "موسڵمانان کە لە جوگرافیاییەکی فراواندا نوقمی شەڕ، کۆچ، هەژاریی و نەخۆشییەکان بوون لە لایەکی دیکەشەوە، بەرەنگاری دوژمنانی ئیسلام دەبنەوە کە لە خۆرئاواوە بەرز دەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد کە موسڵمانان ئیدی دەبێت بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ هەم لەبەر ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی خۆیان هەمیش لەپێناو ئاسایش و ئایندەی مرۆڤایەتییدا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان هه‌روه‌ها رايگەياند: "لە وڵاتێکەوە کە دوێنێ لە سنوورەکانی خۆیدا خەباتی مان و نەمانی دەکرد، بووینەتە وڵاتێک لە ناوچەکە و جیهاندا کە خاوەنی قسەیە لە هەموو بابەتێکی هەستیاردا".