Sarmand Hameed
27 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڵگەنامەی خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا واژوو کرد کە بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە ٢٤ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
ئەردۆغان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی بڵاوکردەوەتەوە کە واژوو لەسەر بەڵگەنامەکە دەکات و پێشکەش بە هەردوو پەرلەمانتاری پارتەکەی، موستەفا ئەلیتاش و محەمەد مووش دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان سبەی شەممە هەڵمەتی بانگەشەی لە شاری ئیزمیر دەست پێ بکات.
رۆژی هەینی رابردوو پەرلەمانی تورکیا پرۆژە پێشنیاری هاوبەشی ئاک پارتی و مەهەپەی پەسند کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە ٢٤ی حوزەیرانی داهاتوو.