Sangar Hamad Azeez
27 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ، سه‌باره‌ت به‌و 15 په‌رله‌مانتاره‌ی جه‌هه‌په كه چوونه ناو ئیی پارتی رایگه‌یاند: "رووداوی 15ه‌كان له مێژوویی توركدا كۆته‌ڵی بێڕه‌وشتیه. توركیا كۆته‌ڵی بێڕه‌وشتی وه‌ها به‌خۆوه نه‌بینیوه".
گوتیشی: "گه‌لی تورك ته‌ماشای هه‌موو ئه‌و ده‌ستاوده‌ست و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یه ده‌كات و، كه كاتی هات له سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ئه‌و فێل و ته‌ڵه‌كه و ده‌ستاوده‌ستكردنه په‌رته‌وازه‌یان ده‌كات".
له‌باره‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی 15 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی جه‌هه‌په له ئیی پارتییه‌وه، به‌كر بۆزداغ گوتی: "ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه، كه‌وتنه له‌پێدانی كرێی په‌رله‌مانتاره بهكرێكاندا كێشه‌یه‌ك هه‌یه. ئه‌گه‌ر بۆیان دابیننه‌كرێت، پێموابێت جارێكی‌تر بانگیان ده‌كه‌نه‌وه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ، سه‌باره‌ت به كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند: "سه‌ره‌تا كه هه‌ڵسه‌نگاندنم بۆ ده‌كرد، پێموابوو كڵچدارئۆغڵو چه‌ند ناوێكی لهمیشكدایه. به‌ڵام له‌م خاڵه‌ی ئێستادا، دڵنیام كڵچدارئۆغڵو خۆشی نازانێت كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كێیه، ناوێكیشی له‌مێشكدا نییه، دیاره چاوه‌ڕوانی نامه‌به‌ره".