ئەردۆغان: "بانگەوازێک ئاراستەی سەرجەم خوشک و برا کوردەکانم دەکەم"
- سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئێستا من رووی دەمم دەکەمە سەرجەم خوشک و برا کوردەکانم لە سانجاکتەپە، وەرن با ئەم پیلانە هەڵوەشێنینەوە".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئێستا من رووی دەمم دەکەمە سەرجەم خوشک و برا کوردەکانم لە سانجاکتەپە، وەرن با ئەم پیلانە هەڵوەشێنینەوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی لە سانجاکتەپە، گوتارێکی پێشکەش بە هاووڵاتییان کرد.
لە میانی گوتارەکەیدا ئەردۆغان گوتی: "جەهەپە واتە زبڵ، چاڵ و قوڕ ئێستا کاندیدی ئیزمیرمان شتێکی جوانی دیکەی بۆ زیادکردووە ئەویش بریتییە لە باڵەخانەی شێوێندراو".
سەبارەت بە کلچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد کە "درۆزنیی ئهو له دادگا تۆماركراوه" و گوتی: "نۆ هەڵبژاردنی لەدەستداوە و هێشتا دەستبەرداری كورسییەكەی نابێت، زۆر كورسییەكەی خۆشدەوێت".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئێستا گەورەترین نەخۆشخانەی شار لە بەشی ئاسیای ئیستانبوڵ دروست دەکەین. لە سانجاکتەپە نەخۆشخانەیەکی سێ هەزار قەرەوێڵەیی دروست دەکەین".
هەروەها رایگەیاند "لەچوارچێوەی كارەكانی بە شاركردندا لە سەرانسەری ئیستانبوڵدا و لە ٢٣ ناوچە، ٦٥ هەزار و ٣٩٩ بینا و پێكهاتەی جێگای مەترسیمان دەستنیشانكردووە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان دواتر گوتی: "ئێستا من رووی دەمم دەکەمە سەرجەم خوشک و برا کوردەکانم لە سانجاکتەپە و بانگەوازێکیان ئاراستە دەکەم، وەرن با ئەم پیلانە هەڵوەشێنینەوە".
هەروەها گوتی: "ئایا له توركیا ناوچهیهك ههیه به ناوی كوردستانهوه؟ توركیا ههیه به رووبهری ٧٨٠ ههزار كلیۆمهتر چوارگۆشه. ئهو پیاوه لهو پارتهدا هاوسهرۆكه. ئهگهر تۆ كوردستانت زۆر خۆشدهوێت كوردستان له باكووری عێراقه دهی دووركهوه و بڕۆ ئهوێ".