Enes Kaplan,Rewa Mahmut Hasan
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە کە ئەمریکا لەگەڵ پەیەدەدا دەستیپێکردووە، رایگەیاند: ''خێری پێوەبێت بەڵام بچووکترین دەستدرێژیی بکرێتە سەر خاکی ئێمە، هەرچییەک پێویست بێت ئەنجامی دەدەین''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی ١٠یەمین خوانی بەربانگی باڵیۆزاندا کە لە ناوەندی گشتیی ئاک پارتی بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئەردۆغان گوتیشی: ''بەداخەوە نابیناییەکی ستراتیژیی لەوجۆرە ئەمڕۆ لە سووریا روودەدات. بەمەبەستی لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، رێکخراوێکی خوێنڕێژی دیکە ئەرکی پێ دەسپێردرێت. هەروەک گوتم 'دۆست قسەی رەقە بەڵام راستییەکان دەڵێت'. ئێستا من ئەوە دەڵێم کە ناوی ئەمە بریتییە لە هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی خوێن لەرێگەی خوێنەوە. پشتیوانییکردن لە رێکخراوێکی تیرۆریستی کە ئەگەرچی لە رووی تاکتیکیشەوە بێت، لەو ناوچانەی داگیریکردوون پاکتاوی نەژادی ئەنجامدەدات و هەندێک جار هاریکاریی رژێم و هەندێک جار هاریکاری داعش دەکات، هەرگیز درووست نییە. ئەگەری سەرکەوتنی دەستپێشخەرییەک کە تێڕوانینی بۆ چارەسەری سیاسی ئاشکرا نەکات و هیچ حسابێک بۆ پێکهاتە مێژوویی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی ناوچەکە نەکات، سفرە''.
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: ''رێکخراوێکی تیرۆریستی کە مافی ژیان بە هیچ کەسێک لە دەرەوەی خۆی رەوا نابینێت، هەرگیز نابێتە هێزێکی دیموکراتی و تاکە دەستەواژەیەک لە گوزارشت لە پێکهاتەیەکی لەوجۆرە بکات، دەستەواژەی 'رێکخراوی تیرۆریستیی'ە. ئەو چەکانەی لە سووریا دراونەتە ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە، ئەگەری زۆری هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا بگەنە وڵاتەکەمان، ناوچەکە و هەموو جیهان''.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنی رەققەدا یەپەگەی هەڵبژاردووەو گوتی "سەرەڕای ئەوەی پێمانگوتن وەرن با ئەم کارە پێکەوە بکەین، گوتیان لەگەڵ باڵی چەکداری پەیەدە ناوسراو بە یەپەگە، کەئێمە بە رێکخراوی تیرۆریستی دانمان پێداناون ئەو کارە ئەنجام دەدەین. ئەوەی لەسەر ئێمەیە چیە؟ خێردار بێت. بەڵام ئەگەر هەر دەستدرێژیەک بۆسەر خاکی ئێمە روویدا، ئەوا چی پێویست بێت دەیکەین".
ئەردۆغان گوتیشی: "لەسەر شاخی کاتۆ، لە دامێنیداو لەناو بیرەکاندا، لەژێر ئەودا شارێک، لەژێر ١٠٠ مەتر، لە بناری شاخەکە بە ٢٠٠ مەتر، لە ئەشکەوتەکاندا، دەستگیراوە بەسەر کەلوپەلی لۆجیستی و چەک و هەموو شتێێک کە بەداخەوە چەکی ئەو کەسانەی لێیە، ئێمە بەدۆستیان دەزانین".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا داعشیان لە جەرابلوس، دابق و لە ئەلبابیش وەدەرنا و ٢ هەزار و ٢٠٠ کم-مان لە دەست داعش پاک کردەوە، زیاتر لە ٣ هەزار تیرۆریستی داعشیان کوشتووە و گوتی: "هێرشی ئاسمانیمان لە ٢٥ ی نیسان بۆ سەرکەمپەکانی تیرۆریستان لە شنگال و باکووری سووریا نیشانەی سووربوونی ئێمەیە لەو بارەیەوە. زۆر بەڕوونی دەیڵێم بەهیچ شێوەیەک رێگە بە دروستبوونی راڕەوێکی تیرۆر نادەین بە درێژایی سنووری باشوورمان هاوکات لە باکووری عێراقدا رێگە بە مۆڵگەیەکی نوێی تیرۆریستان نادەین. بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون بۆ ئەو گرەنتی و پەیمانانەی پێمان دراوە، ئەمەش بەو واتایە نایەت کە بێ دەسەڵاتانە دابنیشین وتەنیا تەماشا بکەین، شتی وا نابێت، هەرکاتێک دەرکەوت هەر هێرشێک بۆسەر ئاسایشی وڵات و سنوورەکانمان هەیە، هیچ کاتێک دوو دڵ نابین لەوەی چی پێویست بکات ئەنجامی بدەین".