Mohammed Baqi Hussein
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و شای سعوودیه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزدا، سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و رێگریكردن له دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان تاوتوێ كراوه.
كۆشكی سپی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی تره‌مپ و شا سه‌لمان بڵاوكرده‌وه.
له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "سه‌رۆك تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان ئه‌نجامداوه. هه‌ردوو سه‌ركرده بابه‌تی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی له هه‌ر وڵاتێكی ناوچه‌كه‌دا تاوتوێ كردووه. سه‌رۆك جه‌ختیكرده‌وه كه له‌پێناو كه‌نداوێكی یه‌كگرتوودا، سه‌قامگیریی ناوچه‌یی و رووخاندنی تیرۆر گرنگه".