ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان:سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند: "قه‌ته‌ر كه له نزیكه‌وه ده‌زانین به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌ره‌نگاری تیرۆر بووه‌ته‌وه، هه‌وڵدان بۆ په‌راوێزخستنی به‌و شێوه‌یه هاوكار نابێت له‌چاره‌سه‌ركردنی هیچ كێشه‌یه‌كدا. لێره‌دا گه‌مه‌یه‌كی جیاواز ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا نازانین له‌پشت ئه‌و گه‌مه‌یه‌وه كێ هه‌یه".
له گوتارێكیدا كه له 10ـه‌مین به‌ربانگی باڵیۆزهكاندا له ناوه‌ندی گشتیی ئاك پارتی پێشكه‌شی كرد، ئه‌ردۆغان باسی له پێشهاته‌كانی قه‌ته‌ر كرد و، رایگه‌یاند: "له كاتێكدا كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌مان هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه به‌داخه‌وه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی نوێ ده‌بینه‌وه. یه‌كێك له‌وانه‌یش بابه‌تی قه‌ته‌ره. ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا باس له‌وه بكه‌م كه ئه‌و سزایانه‌ی دژ به قه‌ته‌ر ده‌ستیپێكردووه به دروست نازانم. له سه‌رده‌مێكدا كه زیاد له هه‌موو كات پێویستمان به پشتیوانی كردن له یه‌كتری و هاریكاری هه‌یه، دروستبوونی ئه‌م كێشه‌یه هیچ سوودێكی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه نابێت. چاره‌سه‌ركردنی بابهتهكان له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو به رێگه‌ی دیالۆگ باشترین رێگایه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به سوپاسه‌وه پێشوازی له خوێنساردی و هه‌ڵوێستی بنیاتنه‌ری قه‌ته‌ر ده‌كه‌ین. قه‌ته‌ر كه له نزیكه‌وه ده‌زانین به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌ره‌نگاری تیرۆر بووه‌ته‌وه، هه‌وڵدان بۆ په‌راوێزخستنی به‌و شێوه‌یه هاوكار نابێت له‌چاره‌سه‌ركردنی هیچ كێشه‌یه‌كدا. وه‌ك توركیا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا و به‌ره‌وپێشی ده‌به‌ین، كه وه‌ك هه‌موو دۆستانمان هه‌میشه له كاته سه‌خته‌كاندا هه‌ستمان به پشتیوانیه به‌هێزه‌كانی كردووه. ئاماده‌ی هه‌ر ئهركێكین بكه‌وێته سه‌ر شانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وڵاتانی دیكه له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ردۆغان دوێنێ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له میری قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د السانی، شای سعوودیه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعوود، سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین و میری كوێت شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د السهباح و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ل هه‌ریه‌كه له سه‌ركۆماری فەڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی ئیندۆنیزیا، شای به‌حرێن، شای ئوردون، سه‌رۆكی لوبنان و سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداوه.
ئه‌ردۆغان له سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییانه‌دا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه مه‌به‌ستیان چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی عه‌ره‌بییه و ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیان بۆ كه‌نداو بگێڕنه‌وه.
ئه‌ردۆغان باسی له تایبه‌تمه‌ندی و گرنگی مانگی ره‌مه‌زان بۆ موسوڵمانان كرد.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "به‌رده‌وامده‌بین له‌و په‌یوه‌ندییانه. هه‌ر هه‌وڵێكمان له‌ده‌ستبێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی قه‌ته‌ر ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. له‌وباره‌وه ئومێده‌وارم له كورتترین ماوه‌دا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر قه‌ته‌ر هه‌ڵبگیرێن. چونكه تۆمه‌تباركردنی قه‌ته‌ر به تیرۆر به تۆمه‌تێكی زۆر قورس ده‌بینم. له‌ماوه‌ی 15 ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی كۆمارمدا ئه‌وانم باش ناسیوه. ئه‌گه‌ر دۆخێكی له‌و جۆره له ئارادا بوایه، یه‌كه‌م سه‌رۆك من له‌دژیان ده‌وه‌ستام. به‌ڵام شتێكی له‌و جۆره‌م نه‌بینیوه. لێره‌دا گه‌مه‌یه‌كی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌ڵام هێشتا نازانین كێ له‌پشت ئه‌و گهمهیهوهیه. وه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه، له‌جێی به‌كاربردنی هێز و وزه‌ی وڵاته‌كانمان له ململانێ ناوخۆییه‌كاندا، پێویسته ئاراسته‌ی سه‌رچاوه راسته‌قینه‌كانی كێشه‌كان بكه‌ین. پێویسته هه‌مووان پێكه‌وه هه‌وڵی ئه‌وانه‌ی به‌دوای هه‌لێكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ تێكدانی ئارامیی ناوچه‌كه و هه‌ڵگیرساندنی گرژیی زیاتر، له‌ناوببه‌ین. چونكه به‌جۆرێكی دیكه ناتوانین به‌ر به ئاگری تیرۆر بگرین كه دزه نه‌كاته نێو سووریا، عێراق، یه‌مه‌ن و لیبیا و وڵاتانی دیكه".
news_share_descriptionsubscription_contact

