Mazın Asad
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
ئیزمیر
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە ئێستادا ئەلباب گەمارۆ دراوە و لە قۆناغی تەواوبووندایە. چونکە ئەم گەلە ستەمکاری ناکات و لە ستەمکاریش رازی نابێت. ئەوەی ئێستا دەیکەین ئەمەیە".
ئەردۆغان دوای بەشداریکردنی لە رێوڕەسمێک لە شارۆچکەی تیرە-ی شاری ئیزمیر، لە گۆڕەپانی شارەکە لەسەر پاسی سەرۆکایەتی وەزیران گوتارێکی پێشکەش بە ھاووڵاتیان کرد.
-"لە ئێستادا ئەلباب گەمارۆ دراوە"
ئەردۆغان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گوتی: "ئێمە تەنھا لەگەڵ یەک لایەن بەرەنگاریی تیرۆر نابینەوە، بەڵکو بەرەنگاری پەکەکە، پەیەدە، دھکپج، رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ و داعش و ھەموویان دەبینەوە. دەوڵەتی گەورە لەم رۆژانە بەدەردەکەوێت. دەوڵەتی گەورە لەم ئۆپەراسیۆنانەدا بەدەردەکەوێت".
سەرکۆماری تورکیا، ھێرشەکانی سەر کلیس و عەنتابی وەبیرھێنایەوە و گوتی: "ئارامگرتن و ئارامگرتن... لە ھۆڵێکی ئاھەنکگێران لە عەنتاب ٥٦ کەس شەھید بوون. چووین سەردانی نەخۆشەکانمان کرد و دۆخی ئەو منداڵ و دایکانەم بینی. دوای ئەو رووداوە گوتمان ئیتر ئارامگرتن نەما و دەچینە ژووەوە".
ئەردۆغان ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنەکانی جەرابلوس کرد و گوتیشی: "دواتر چوونە نێو راعی و گوتمان بەردەوام دەبین. بەرەو ئەلباب رۆیشتین. لە ئێستادا ئەلباب گەمارۆ دراوە و لە قۆناغی تەواوبووندایە. ئەوەی ئێستا ئێمە دەکەین ئەوەیە کە ئەم گەلە ستەمکاری ناکات و لە ستەمکاریش رازی نابێت".