Mazın Asad
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، ھێزەکانی سوپای تورکیا ھێرشێکی ئاسمانییان لە ناوچەی ئەلباب ئەنجام دا و بەھۆیەوە بنکەی داعش لە ئەلباب خاپوور کرا و ١٨ تیرۆریستیش کوژران کە لە نێوانیاندا بەرپرسانی باڵای داعشی تێدایە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بڵاو کردەوە.
لەسەر وەرگرتنی زانیاری ھەواڵگری لەسەر بوونی بەرپرسانی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی ئەلباب، دوێنێ شەو ئۆپەراسیۆنێک لە لایەن ھێزەکانی ئاسمانی تورکیا لە ناوچەکە ئەنجام درا کە لە لایەن سوپای سووریای ئازادەوە گەمارۆ دراوە.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا بنکەی کۆبوونەوەکانی داعش لە ئەلباب خاپوور کرا و ١٨ تیرۆریستیش کوژران. دواتر فڕۆکەکان بەشێوەیەکی ئەمنی بۆ تورکیا گەڕانەوە.
تیرۆریستانی داعش زیانێکی زۆریان لە ئۆپەراسیۆنەکە پێگەیشت و ئەمەش لە پەیوەندی ئامێری لاسیکی نێوان تیرۆریستانی داعش رەنگدانەوەی دایەوە.
-گرتەڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنەکە بڵاو کرایەوە
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا گرتەڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکەی سەر ناوچەی ئەلبابی بڵاو کردەوە.
سەرۆکایەتی سوپای تورکیا رایگەیاند کە پێگەکانی داعش لە ناوچەی ئەلباب یەک یەک خاپوور دەکرێت.