ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان) کۆبوونەوەی٢٠G بەھەلێکی باش دەزانێ بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا (ئۆباما) و سەرۆکی روسیا (پۆتین).
لەوبارەیەوە گوتی "ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوپەیمانێتییەکین لەمەڕ سوریا، پۆتین گوتوویەتی ئەگەر کارەکە دژ بە ئاراستەیبەرژوەندییەکانی ئەوان بڕوات، دەستەوسان نابن و بە چاوێکی دیکەوە دەڕواننە مەسەلەکان. بەڕێز پۆتین دژی ھێرشی سەربازییە بۆ سەر حکومەتێ کە چەکی کیمیایی بەکارھێناوە. ئێستا ئەگەر ئێمە روسیا بە پاڵپشتی بەکارھێنەری چەکی کیمیایی دابنێین ئاکامێکی زۆر سەیری دەبێ".
ئەردۆغان ھەڵوەستەی لەسەر قسەکانی پۆتین کرد لەبارەی چەکی کیمیایی و گوتی "بۆ تاوانبارکردن پێویست ناکا ئەوەندە جەخت لەسەر چەکی کیمیایی بکرێتەوە. کوشتنی مرۆڤ تاوانێکی گەورەیە. یانی کوشتنی خەڵک بە تانک و تۆپ و قەنناس و فڕۆکە تاوان نییە، تەنیا بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی دەبێتە تاوان؟! پێویستە سەیری چەندیێتی بکرێ نەوەک چۆنیێتی تاوانەکە. کوشتنی مرۆڤ تاوانە، بە ھەر چەکێک بێ ".