İzzet Mazi,Mohammed Baqi Hussein
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2019
كلیس - AA
سێ ژن تیرۆرستی به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسی كه بانگه‌شه ده‌كرێت ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بن و له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپوڵه‌وه به لیستی سوور داواكراون، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك منداڵدا هه‌وڵیانده‌دا به‌ڕێگای نایاسایی بچنه نێو خاكی توركیا، ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاری كلیس، تێمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه له‌باره‌ی هه‌وڵی دزه‌كردنی ژماره‌یه‌ك تیرۆریست بۆ نێو خاكی توركیا، ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كردووه.
تیمه‌كان له‌سه‌ر سنووری سووریا-توركیا سێ ژن و نۆ منداڵیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له ناسنامه‌كانیان ده‌ركه‌وت سێ ژنه‌كه به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسین و له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپوڵه‌وه خراونه‌ته لیستی سووری داواكراوانه‌وه.
دواتر به‌مه‌به‌ستی دیپۆرتكردنه‌وه و راده‌ستكردنیان، ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی شاره‌كه كران.