Ali Cura,Rewa Mahmood Hasan
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا مستەفا شەنتۆپ رایگەیاند کە تورکیا بڕیاری خۆی داوە لەبارەی S-400ەوە و گوتی، "لەمانگی تەمموزدا یەکەم بەشی رادەست دەکرێت. ئیتر لە خاڵێکدا نین بڵێین بکرێت یان نا، وەریگرین یان نا وەرینەگرین".
شەنتۆپ لە مۆسکۆ لەگەڵ کۆمەڵێک رۆژنامەنووسی تورکدا کۆبوویەوە و باسی لە کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 ی رووسی کرد لەلایەن تورکیاوە.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لێدوانێکی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی بیر هێنایەوە لەبارەی کڕینی S-400ەکان لە رووسیاو گوتی، "بڕیار دراوە لەسەر S-400ەکان. لە مانگی تەمموزدا یەکەم بەشی رادەست دەکرێت. ئیتر لە دۆخێکدا نین بڵێین وەریبگرین یان نا، بیکڕین یان نەیکڕین".
مستەفا شەنتۆپ ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵ دەدرێت لەرێی ئەمریکاو ناتۆوە لەبارەی S-400ەوە فشار بخرێتە سەر تورکیا و گوتی، "ئەمە بە رەوا و دڵسۆزیی نابینین چونکە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ هەن کە خاوەنی S-300 ن. کەچی هیچ ناڕەزایەتییەک نادرێتە ئەم وڵاتانە".
شەنتۆپ ئاماژەی بەوەدا پرسی کڕینی S-400 هیچ نهێنییەک و شاراوەییەکی تیا نییە و بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە ئەنجام دراوە.