1 23
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئێستا كاتی به‌هێزتركردنی ژێرخان و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتییه".
ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی هه‌شته‌مین ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خوێندكارانی نێوده‌وڵه‌تیدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا گوتی، "له‌ڕێگه‌ی وه‌قفی مه‌عاریفی توركیاوه له چالاكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتماندا، دوو زانكۆ، 269 خوێندنگه و 35 به‌شه ناوخۆییمان خستووه‌ته كار. زانراویشه كه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیمان هه‌یه. ئێستا كاتی به‌هێزتركردنی ژێرخان و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتییه".
ناوبراو راشیگه‌یاند، ئامانجیانه له ساڵی 2023دا ژماره‌ی خوێندكاری نێوده‌وڵه‌تی بگاته 200 هه‌زار.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی ماوه‌ی رابردووه‌وه دوا و گوتی، "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ توركیایه‌ك هه‌بێت كه به‌بوێرانه ده‌ریببڕێت، جیهان له پێنج گه‌وره‌تره، له‌سایه‌ی ئه‌و باوه‌ڕ بهخۆبوونهدایه كه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ده‌ستهاتووه كه بڕیومانه".
سه‌ركۆماری توركیا به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا، "تا ئه‌وكاته‌ی سیستمێكی جیهانی دامه‌زرێت كه تێیدا ویژدان، ره‌وشت، به‌زه‌یی و دادپه‌روه‌ری حوكم ده‌كات، پێویسته هه‌موو پێكه‌وه بێ وه‌ستان و پشوودان كار بكه‌ین. له ژاپۆن، له‌كۆی 800 زانكۆ، 80یان زانكۆی ژنانه. واته ته‌نها كچان تێیدا ده‌خوێنن. له ژاپۆن هه‌ر له باخچه‌ی ساوایان و سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیه‌وه تا زانكۆ، پێكهاته‌یه‌كی جیاواز دامه‌زرێنراوه. ئه‌م هه‌نگاوانه بۆ ئێمه گرنگن، لێره‌وه وه‌بیری سه‌رۆكی خوێندنی باڵا ده‌هێنمه‌وه، كاره‌كانت به‌وپێیه ئه‌نجامبده. پێویسته له توركیا هه‌نگاوی هاوشێوه بنرێت".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "هه‌رگیز ناكه‌وینه نێو ئه‌و ته‌ڵه‌وه كه رێكخراوه تیرۆستییه بكوژه‌كانی وه‌ك داعش، په‌كه‌كه، فه‌تۆ كه ته‌قه له گه‌له‌كه‌ی خۆی ده‌كات، یان نیۆ نازی ده‌یانه‌وێت ئێمه و جیهانی ئیسلامی بۆ په‌لكێش بكه‌ن. چونكه ئه‌مانه هه‌موویان رووی جیاجیای هه‌مان مه‌دالیان".