Kosar OSMAN
08 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2016
ئیستانبوڵ
هێزەكانی پۆلیس چوونە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی بهیئۆغڵو لە شاری ئیستانبوڵ و دەستیان بە گەڕان و پشكنین كرد.
تیمەكانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئاسایشی ئیستانبوڵ چوونە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) و گەڕان و پشكنینیان ئەنجام دا.
بەپێی زانیارییەكان هێزەكانی ئاسایش و هێزی پۆڵاین رێوشوێنی توندیان گرتووەتەبەر، تایبەت لەو شوێنەی كە هەلیكۆپتەری پۆلیسی لێ نیشتۆتەوە و پرۆسەی گەڕان و پشكنین درێژەی هەیە.
هاوكات ژمارەیەكی زۆر ناونیشانی دیكە لەدەست پۆلیسدان و لە ئێستادا هێزێكی دیكە لە ئۆك مەیدان خەریكی گەڕا و پشكنینن.