Sefa Mutlu,Mücahit Türetken,Muhammet Ali Kemal
18 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2018
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گه‌یشته گۆڕه‌پانی یه‌نی كاپی كه ئه‌مڕۆ به رابه‌رایه‌تیی وه‌قفی پێكهاته خۆبه‌خشه‌كانی توركیا، به‌مه‌به‌ستی پیشاندانی پشتیوانیی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی له ژێر ناونیشانی "نه‌فره‌ت له سته‌م، پشتیوانیی بۆ قودس" تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تیی له ئه‌نقه‌ره‌وه هاته ئیستانبوڵ، له به‌شی سه‌ربازیی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانه‌وه پێشوازیی لێكرا. ئه‌ردۆغان له‌وێوه به هێلیكۆپته‌ر چووه گۆڕه‌پانی یه‌نی كاپی.
ئه‌ردۆغان له گۆڕه‌پانی یه‌نی كاپی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانه‌وه به جۆش و خرۆشه‌وه پێشوازیی لێكرا.
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئیسماعیل قاره‌مان، سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین، رامی حهمدهڵڵا، سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی گشتیی به‌به‌په، موسته‌فا ده‌ستیجی و ژماره‌یه‌ك له میوانه‌كانی لووتكه‌ی نائاسایی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی له كۆبوونه‌وه جهماوهرییهكهدا ئاماده‌ن.
Mitînga "Nalet li Zilmê Piştevanî li Qudsê"
Komîteya lidarxistina mitînga "Nalet li Zilmê Piştevanî li Qudsê" diyar kir ku ji ber mitînga li Yenîkapiyê were lidarxistin
18.05.2018