Mazın Asad
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ - AA
لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین لە گەڕەکێکی شارۆچکەی ئوسکودار لە ئیستانبوڵ، نزیکەی ٢٥٠ دەمانچە دۆزرایەوە کە لە ژێر زەوی حەشار درابوو.
بەپێی زانیارییەکان، دوای وەرگرتنی ھەواڵێک، تیمەکانی پۆلیس چالاکی گەڕانەوەی پشکنینیان لە کۆڵانی مورادی چوارەم لە گەڕەکی بورھانیە ئەنجام دا.
چالاکی پشکنین و گەڕان بە ئامێری تایبەتمەند ئەنجام درا و تێدا نزیکەی ٢٥٠ دەمانچە لە ژێر زەوی دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستانبوڵ، مستەفا چاڵشکان سەردانی شوێنی رووداوەکەی کرد و شوێنی رووداوەکەی بەسەر کردەوە.
چاڵشکان بە رۆژنامەنووسانی گوت: "تاکو ئێستا دەستبەسەر دەمانچە گیراوە و لە لایەن ھاوڕێکانمان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت".