Halil Demir,Mohammed Baqi Hussein
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئیستانبوڵ، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له کردە تیرۆریستییه‌كان، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئیستانبوڵ وه‌ریگرتووه، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له 15ی ئابی 2016 بۆ 15ی ئابی 2017، 117 ئۆپه‌راسیۆنیان دژ بە رێكخراوی تیرۆرستیی داعش ئه‌نجامداوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، 648 كه‌س ده‌ستگیركراون و دوای لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردنیان، 282یان به‌ندكراون، 144یان به شێوازی مه‌رجدار ئازادكراون و 155یان له لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه ئازادكراون.
هاوكات 67 له‌و كه‌سانه كه تاوانی دیكه‌شیان ئه‌نجامداوه، راده‌ستی هۆبه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كراون.
كه‌سێكیش كه به چه‌ك به‌ره‌نگاری هێزه ئه‌منییه‌كان بووبووه‌وه، كوژراوه.