Selma Kasap,1 23
24 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن دەلێت "ھیچ پاشگەزبوونەوەیەک لە بەرەنگاربوونەوەی داعش نەبووە، ھەرگیز خاوبوونەوە، وەستان، شکست، بوونی نییە".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن رایگەیاند "(پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ لە ١٤ی کانوونی یەکەم) سەرکۆمارمان، ئەمەی بە روون و ئاشکرایی گوتووە، بۆ سەرکەوتن بەسەر داعشدا و پاک کردنەوەیان لە ناوچەکەدا، وەک تورکیا و ئەمریکا، ئێمە پێویستمان بە رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/یەپەگە نییە. ئێمە وەک تورکیا و ئەمریکا دەتوانین ئەمە بکەین. دەتوانین سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگێڕینەوە. بەو چەشنە لەرووی یەکپارچەیی خاکی سووریاوە ھەنگاوێکی گرنگمان ناوە، ھاوکات پرسی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/یەپەگە/پەکەکە چارەسەر دەکەین کە بوونەتە کێشەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان. ئەم داواکارییە تازە نییە، پێشتریش کراوە. بەڵام یەکەمجارە، وەڵامی دەبێت، و دەکرێتە راسپاردە".