گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ئۆپۆزسیۆن له خۆرهه‌لاتی حه‌له‌ب، نزیكه‌ی 44 هه‌زار كه‌س له حه‌له‌به‌وه گوازراونه‌ته‌وه".
ئیبراهیم كاڵن له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی رێكخست و، تیایدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ئۆپۆزسیۆن له خۆرهه‌لاتی حه‌له‌ب، كاڵن رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ئه‌نجامی كاره‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له ده‌زگای هه‌واڵگری میت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا. له حه‌له‌به‌وه نزیكه‌ی 44 هه‌زار كه‌سی سڤیل و ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن گوازراونه‌ته‌وه و گه‌یه‌نراونه‌ته ئیدلب. له‌ئێستادا ته‌واوی رێوشوێنه‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه ئاماده‌یه و كاره‌كان به‌رده‌وامه".
- "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش"
سه‌باره‌ت به دوا قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له ناوچه‌ی ئەلباب، له‌ژێر چه‌تری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، گوتی: "ئه‌وانه‌ی هه‌میشه له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه‌وه ره‌خنه له توركیا ده‌گرن، پشتگیریی پێویست پێشكه‌شی توركیا ناكه‌ن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عه‌زاز، جه‌رابلوس، دابق و ئەلباب. ئه‌مه‌ش جیگای قبووڵكردن نییه"
- "سوپای توركیا هه‌ستیارانه ده‌جووڵێته‌وه"
كاڵن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌م هه‌فته‌ی كۆتاییدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ر داعش له ناوچه‌ی ئەلباب چڕیی به‌خۆیه‌وه بینیوه و، گوتی: " ده‌مه‌وێت جه‌خت بكه‌مه‌وه له‌وه‌ی کە سوپای توركیا هه‌ستیاریی زۆر نیشانده‌دات بۆ رێگریكردن له گیان له‌ده‌ستدانی خه‌ڵكی سڤیل. له‌هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌دان ئامانجی داعش ته‌قێنراونه‌ته‌وه و 226 چه‌كداریان كوژراوه. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. ئه‌مه هه‌م له رووی ئاسایشی نیشتمانیی ئێمه‌وه پێویسته، هه‌م یه‌كێكه له گرنگترین قۆناغه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش."
- "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ته‌واوده‌كرێت"
سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شه‌یه‌ی کە باس له‌وه ده‌كات رێكخراوی تیرۆریستیی له رهققەوه خۆكوژی ره‌وانه‌ی ئه‌لباب كردووه، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا گوتی: "یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كانمان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپامان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان سه‌باره‌ت به جموجووڵه هه‌مه‌جۆره‌كانی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا و، رێوشوێن ده‌گرنه‌به‌ر. چه‌ند جموجووڵ ده‌كه‌ن با بیكه‌ن، توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پێداگرییه‌كانی، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ته‌واو ده‌كرێت".
- "ناچارین خوێناوی‌ترین جه‌نگی سه‌رده‌می مۆدێرن رابگرین"
هاوكات ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك له سووریا دانه‌مه‌زرێت كه نوێنه‌رایه‌تیی ته‌واوی چین و توێژه‌كانی بكات، نه ئه‌م جه‌نگه كۆتایی دێت و نه ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆخه‌كه پێكبهێنرێت و، گوتی: "ئیدی پێویسته ئه‌م جه‌نگه رابگرین كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌رده‌وامه و خوێناوی‌ترین جه‌نگی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه. له‌وباره‌وه هه‌مووان به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن. لێره‌دا به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌نه‌كان به رووسیا و ئێران و ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نهتهوهیهكگرتووهكانیشهوه. زۆر گرنگه هه‌ڵوێستی كاریگه‌ری نیشان بدرێت و كاره‌كان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان چڕبكرێته‌وه. ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه‌یه".
سەبارەت بەکوشتنی باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارییدا، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کاڵن رایگه‌یاند: ''لەژێر رۆشنایی هەموو ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتووە، هەموو ئاماژەکان زۆر بەڕوونی پەیوەندی بە فەتۆوە نیشاندەدەن. لە رێگەی ئەو هێرشە تیرۆریستیی و هەوڵی تیرۆرکردنەوە، فەتۆ و ئەو هێزانەی لەپشتییەوەن، نەیانتوانی بگەن بەو ئامانجەی کە هەیانبوو کە بریتی بوو لەپێچەوانەکردنەوەی نزیکبوونەوەی نێوان تورکیا و رووسیا. ئەو هەوڵی تیرۆرکردنە رەوشتنزمانەیە کە بەمەبەستی خوڵقاندنی قەیرانێکی نوێ ئەنجامیاندا، بەزیانی خۆیان تەواوبوو''.
news_share_descriptionsubscription_contact

