A. Eda Ünlü Özen,123
28 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن: "له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر. هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به بوونی داعش نه‌درێت به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی سووریا كه ئێمه كۆنترۆڵمان كردوون و به هیچ جۆرێك بۆ ئه‌و ناوچانه نه‌گه‌ڕێنه‌وه".
"كوشتنی سه‌رکردەی داعش ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه، پێشهاتێكه كه پێداگیری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ له‌مه‌ودا به‌هێزتر ده‌كات، به‌ڵام ده‌بینین هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌وه پشكێك بدرێت به رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه له سووریا. پێویسته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌موو كه‌سێك زۆر هه‌ستیار بێت".
"(سه‌ردانی بارزانی بۆ توركیا) ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ سه‌ردانه‌كه، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه ئێستا ناتوانم پشتڕاستی بكه‌مه‌وه. له‌ڕاستیدا زۆر پێشتر پلانی بۆ داندراوه، په‌یوه‌ندی به ئه‌م رووداوه‌ی دواییه‌وه نییه".