Özcan Yıldırım
24 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی سوپای توركیادا بۆسه‌ر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچه‌كانی خواكورك و زاپ باكووری عێراق، چه‌ند سه‌كۆیه‌كی چه‌ك، په‌ناگه، حه‌شارگه و كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی تیرۆریستان خاپوور كران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له پۆستێكیدا كه له هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی خواكورك و زاپ لە باكووری عێراق و رایده‌گه‌یه‌نێت "له ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییدا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خواكورك و زاپ له باكووری عێراق، چه‌ند سه‌كۆیه‌كی چه‌ك، په‌ناگه، حه‌شارگه و كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی خاپوور كران كه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه به‌كارهێنراون".