توركيا, جيهان

ئۆپەراسیۆنی میت بۆ سەر ئەو پارێزەرەی زانیاریی فرۆشتووە بە لێکۆڵەرە سیخوڕەکانی مۆساد

میت لە چوارچێوەی چالاکی بەرپەرچدانەوەی هەواڵگریی، لە ئیستانبوڵ پارێزەر توغرولهان دیپ-ی دەستگیرکرد، کە زانیاری بەو لێکۆڵەرانە فرۆشتووە کە کاری سیخوڕیان بۆ موساد کردووە.

Utku Şimşek  | 03.10.2025 - نوێکردنەوە : 04.10.2025
ئۆپەراسیۆنی میت بۆ سەر ئەو پارێزەرەی زانیاریی فرۆشتووە بە لێکۆڵەرە سیخوڕەکانی مۆساد

Ankara

ئەنقەرە - AA

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، لە چوارچێوەی چالاکی بەرپەرچدانەوەی هەواڵگرییدا، لە ئیستانبوڵ توغرولھان دیپ-ی دەستگیر کرد، ئەو پارێزەرەی زانیاری بە سیخوڕە لێکۆڵەرەکان فرۆشتووە کە سیخوڕی بۆ دەزگای ھەواڵگری نھێنی ئیسرائیل مۆساد دەکەن.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بەدەستکەوتووە، دیپ لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی میت و سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیستانبوڵ و بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئیستانبوڵ دەستگیرکراوە.

پارێزەر توغرولھان دیپ، یەکێکە لەو کەسانەی کە سیخوڕی مۆساد، سەرکان چیچەک کە لەلایەن میتەوە دەستگیرکراوە، لە کاروبارەکانیدا هاوکاری لێوەرگرتووە.

توغرولھان دیپ تەنیا کاری لەگەڵ سەرکان چیچەک نەکردووە، بەڵکو لەگەڵ زۆرێک لەو لێکۆڵەرانەی سیخوڕی بۆ مۆساد دەکەن کاری کردووە و یەکێک لەوان مووسا کوش-ە کە بەھۆی کارکردنی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کراوە و سزای زیندانی ١٩ ساڵی بەسەردا سەپێندراوە.

ئاماژە بەوە کرا دیپ لە بەرامبەر پارەدا هاوکاری لێکۆڵەرەکانی کردووە لەبارەی دابینکردنی ئەو داتا کەسییانەی لە تۆمارە گشتییەکاندا ھەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın