İlkay Güder
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن ئاماژەی بەوەکرد ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون پێی ناوەتە نۆزدەهەمین رۆژییەوە و ئۆپەراسیۆنەکە بەو شێوەیەی پلانی بۆ دانراوە و بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت. جەختی لەوەشکردەوە کە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا تا ئێستا ژمارەیەک خاڵ کە خاوەنی گرنگیی ستراتیژین لە تیرۆریستانی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە پاککراونەتەوە.
ئیبراهیم کاڵن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا سازیکردبوو، روونکردنەوەیدا و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
کاڵن ئاماژەی بەوەکرد کە دەیەوێت زانیارییەکانی پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون نوێبکاتەوە و باسی لەوەکرد ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون پێی ناوەتە نۆزدەهەمین رۆژییەوە و ئۆپەراسیۆنەکە بەو شێوەیەی پلانی بۆ دانراوە و بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت. جەختی لەوەشکردەوە کە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا تا ئێستا ژمارەیەک خاڵ کە هەستیارن و خاوەنی گرنگیی ستراتیژین لە تیرۆریستانی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە پاککراونەتەوە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا تیشکی خستەسەر ئەوەی کە نزیکەی هەزار تیرۆریست لەچالاکی خراون و جەختی لەوەکردەوە کە لەبەرامبەردا تورکیاش قوربانی داوە و رایگەیاند:''لەرێگەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە، عەفرین و دەورووبەری بە تەواوەتی لە تیرۆریستان پاکدەکرێتەوە. بەو شێوەیەش ئاسایشی سنوورەکانمان دەستەبەردەکەین. لەرووی یەکپارچەیی خاکی سووریاوە هەنگاوێکی گرنگ دەهاوێژرێت. هەروەها سەرکەوتنێکی گرنگ بە ئاراستەی ئامانجی پاککردنەوەی سەرجەم خاکی سووریا لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان، بەدەستدێت''.