Zuhal Demirci
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو بەمەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
مەولود چاوشئۆغڵو کە دوای نیوەڕۆ گەیشتە تاران، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانیدا کۆدەبێتەوە.
هاوکات بڕیار وایە چاوشئۆغڵو لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، جەواز زەریفیدا کۆبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکاندا بابەتی ناوچەییەکان و بابەتی سووریا تاوتوێ بکرێن.