Merve Yıldızalp
19 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی سوپای توركیادا بۆ سەر ناوچەكانی هەفتانین و گارە باكووی عێراق، هەشت تیرۆریست لە چالاكی خران.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا بۆ سەر ناوچەكانی هەفتانین و گارە باكووی عێراق، هەشت تیرۆریستی چەکداری ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز کە ئامادەکارییان کردبوو بۆ پەلاماردانی ئەو ناوچانەی بنکە سەربازییەکانی سوپای لێیە لە چالاکی خران.