Barış Gündoğan
02 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیی سوپای توركیا بۆسەر ناوچەكانی زاب، قەندیل و ئاڤاشین-باسیان باكووری عێراق بۆسەر چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی پەكەكە، ژمارەیەك سەكۆی چەك، عەمباری چەك و حەشارگەی تیرۆریستان تەقێندرانەوە.
وەزارەتی بەرگریی توركیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند، سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیی بۆسەر ناوچەكانی زاب، قەندیل و ئاڤاشین-باسیان باكووری عێراق بۆسەر تیرۆریستانی پەكەكە ئەنجامداوە.
رایگەیاندوە كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، ژمارەیەك سەكۆی چەك، عەمباری چەك و حەشارگەی تیرۆریستان تەقێندرانەتەوە.