Mustafa Yıldırım,1 23
02 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2019
ئیزمیر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر رێکخستنەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه، 12 كه‌س له ئیزمیر ده‌ستگیركران كه گومانلێكراوێكیان له‌نێودایه ده‌ركه‌وتووه ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر له كه‌مپه‌كانی تیرۆریستانی په‌یه‌ده له سووریاوه هاتووه‌ته شاره‌كه.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگا ئیزمیر، ئۆپه‌راسیۆنیان بۆسه‌ر چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامدا كه په‌یوه‌ندیان به رێکخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه هه‌بووه و ئاراسته‌كراون.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 12 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران کە یەکێکیان هەڵگری ره‌گه‌زنامەی سووریایە، به‌ناوی س.ر.
هاوكات له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنیندا له ناونیشانی گومانلێكراواندا ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی و زانیاری دیجیتاڵیدا گیرا.