Rewa Mahmut Hasan
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی ئۆکمەیدانی شاری ئیستانبوڵ ٥ کەس دەستگیر کران.
بەپێی زانیاریەکان ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن تیمی تایبەت و یەکەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بۆسەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی DHKP-C لەناو فیدراسیۆنی گەنجاندا ئەنجام دراوە.
دوای شکاندنی دەرگاکان ٥ کەس دەستگیر کران کە یەکێکیان گومانی لێ دەکرا خۆی بۆمبڕێژ کردبێت.
لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەکی زۆر بەڵگە دەستیان بەسەردا گیرا.
لەم نێوەندەدا گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان بەمەبەستی پشکنینیان رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری حاسەکی کران.