Mohammed Baqi Hussein
18 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
ئورفا - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی دژبە داعش لە ئورفا، سێ کیلۆ و ٥٦٠ گرام تی ئێن تی، سێ بۆمبی دەستی و شەش کەپسولی کارەبایی دەستیان بەسەردا گیراوە و کەسێکیش دەستگیرکرا.
تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە، بەتۆمەتی ھاوکاریکردنی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ ناونیشانی عەبود ماھۆ ئەنجامدا و دەستبەسەریان کرد.
لەسەر زانیارییەکانی ناو دانپێدانانەکانی ناوبراو لە شارۆچکەی ئاکچەکالە لەناو گێنویەکدا کە کرابوو بەژێر خاکەوە، سێ کیلۆ و ٥٦٠ گرام تی ئێن تی، سێ بۆمبی دەستی و شەش کەپسولی کارەبایی دەستیان بەسەردا گیرا.
دەرکەوتووە کە ئەو کەرەستانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، ھاوشێوەن لەگەڵ ئەو کەرەستانەی لە پەلامارەکانی ئیستانبوڵ، ئەنقەرە و عەنتابدا بەکارھێنرابوون.