22 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2020
دیاربەکر - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە دیاربەکر ١٨ کەس دەستگیرکران، کە ھاوسەرۆکەکانی پێشووی دەبەپە، مەھمەت ئارسڵان و گوڵجیھان شیمشەک و پەرلەمانتاری پێشووی ھەدەپە، ئایلا ئاکات ئاتا-یان لەنێودایە.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری دیاربەکر، دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد لە بارەی ئەو کەسانەی بەڵگەو گەواھی لەسەریان ھەیە کە لەناو رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە|کەجەکە چالاکییان ئەنجامداوە و، بەشداریان کردووە لەو رێپێوان، چالاکی دانیشتن، پرۆتێستۆکردنی دانانی قەیووم، لێدوانی رۆژنامەوانیی، پرسەی تیرۆریستانی پەکەکە، پرۆتێستۆکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی سەربە پەکەکە، مانگرتن، پرۆتێستۆی بەناو گۆشەگیرکردنی ئۆجەلاندا، کە لەلایەن دەبەپە و رێکخراوەکانی سەربە پەکەکە رێکخراون.
لەو چوارچێوەیەشدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای دیاربەکر ، ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر چەند ناونیشانێک ئەنجامدا و، ١٨ کەسیان دەستگیرکرد کە ھاوسەرۆکەکانی پێشووی دەبەپە ئارسڵان و شیمشەک و پەرلەمانتاری پێشووی ھەدەپە، ئاتا-یان لەنێودایە.
ھەروەھا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک مۆبایل، ئایپاد، کتێب و رۆژنامە کە بڕیاری کۆکردنەوەیان ھەیە، سیم کارت، ھارد دیسک، فلاش میمۆری، لاپتۆپ، سی دی و بەڵگەی رێکخراوەیی و چەند شتێکی دیکەدا.
کارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوان درێژەی ھەیە.