23 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزبایی جەژنی لە تەواوی هاووڵاتییانی تورکیا کرد و داوای لێکردن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەم جەژنە لە ماڵەکانیاندا بەسەربەرن.
ئەردۆغان جەختی لەوەش کردوەتەوە کە ئەم ڤایرۆسە تاقیکردنەوەیەک بووە بۆ جیهان و تورکیاش بەسەرکەوتوویی ئەو تاقیکردنەوەیەی تێپەڕاندوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە لە دەستپێکی مانگی ئایارەوە رەوش بەرەو ئاساییبوونەوە چووە و داواشی لە هاووڵاتییان کرد پەبەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکانی وەک پاکوخاوێنی، بەکارهێنانەی دەمامک و پاراستنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی.
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوەش کرد کە لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ناچاربوون تەنها سەچاوە ناوخۆییەکان بەکاربهێنن و ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە لەم دۆخەی ئێستادا کەسانێکی زۆر هاوکاری خەڵکی بێدەرامەت و لێقەوماویان کردوە.
ئەردۆغان بەناوی خۆی و هەموو هاووڵاتییانی تورکیاوە سوپاسی کارمەندانی تەندروستی و هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لەم قۆناغە سەختەدا فیداکارانە خزمەتییان کردوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە هەموو توانایەکی دەوڵەتیان خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی هاووڵاتییان زەرەرمەندنەبن و گوتی: "لەدوای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێی دووبارە رێکخستنەوەی سیاسەت و ئابوورییەوە، لەسەر ئاستی جیهان هێز، دەوڵەمەندی و خۆشگوزەرانی تورکیا بەرزتر دەکەینەوە".