Yasemin Kalyoncuoğlu
21 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2016
له دوو هێرشی ئاسمانیی هێزه‌كانی سوپای توركیادا له ناوچه‌ی ریفی شارۆچكه‌ی چوكورجای سەربە پارێزگای هه‌كاری، 16 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی ئوزونده‌ره هیسار داغی شارۆچكه‌كه، دوو چه‌كداری دیكه‌ی په‌كه‌كه كوژران.
به‌پێی راگەیەندراوێک كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه دوێنێ لە ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 06:50 خولهك، له باشووری ئوزونده‌ره هیسار داغی شارۆچكه‌ی چوكورجا، دوو چهكدری په‌كه‌كه كراونه‌ته ئامانج و كوژراون.
له راگەیەندراوەکەدا باس له‌وه كراوه كه هه‌ر دوێنێ له‌نێوان كاتژمێر 08:26-09:00، له خۆرهه‌ڵاتی هیسار دا‌غ، هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی په‌كه‌كه و به ته‌واوی له‌ناوبراون. به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش، له‌و هێرشانه‌دا 10 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون.
هه‌روه‌ها دوێنێ كاتژمێر 11:30-12:56 خولهك، له باشووری خۆرهه‌ڵاتی هیسار داغی شارۆچكه‌ی چوكورجا، له ناوچه‌ی ئاڤاشین باسیان ته‌قه له یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی توركیا كرا و، شوێنی سه‌كۆی ئه‌و دۆشكهیهی په‌كه‌كه دیاری كراوه كه ته‌قه‌كانی ده‌كرد، پاشان هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ری و به ته‌واوی له‌ناو براوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ش چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاتژمێر 21:55-22:01 خولهك، له ناوچه‌ی ئاڤاشین باسیان، هێرشی ئاسمانیی كرایه سه‌ر چوار ئامانجی په‌كه‌كه و له‌ناوبران.