Kasım İleri,Dildar Baykan
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
واشنتۆن - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای ئاشكرایكرد هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی چه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له‌سه‌ر حكوومه‌تی قوبرسی یۆنانی، ئاشتیی و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی ژههراوییكردووه.
فوئاد ئۆكتای له میانی به‌شدارییكردنی له پانێڵێكی ئۆنلایندا كه له‌لایه‌ن لقی واشنتۆنی دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا كرد.
ئۆكتای جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه هه‌ریه‌ك له پشتیوانییكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه، هه‌نگاو نه‌هاویشتن دژی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ و رێكخراوه‌كه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له كۆنگرێسی ئه‌مریكا له دژی توركیا هاوێژراون و ده‌ركردنی توركیا له پرۆگرامی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35 به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا، كاریگه‌ریی نه‌رێنییان كردووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا و رایگه‌یاند: "ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی چه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له‌سه‌ر حكوومه‌تی قوبرسی یۆنانی، ئاشتیی و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی ژههراوییكردووه".
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، باسی له‌وه‌شكرد كه توركیا هه‌میشه له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست لایه‌نگری دیالۆگه و رایگه‌یاند: "به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه تاكلایه‌نانه قبوڵ ناكه‌ین كه له‌لایه‌ن یۆنان، حكوومه‌تی قوبرسی باشووری یۆنانی، و لایه‌نه‌كانی سێیه‌م كه هه‌وڵی له‌كه‌داركردنی سه‌روه‌رییمان، ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانمان له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌ده‌ن، ده‌هاوێژرێن".