هه‌ولێر
له ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له شاری دیاربه‌كر به‌ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س له‌لایه‌ن په‌روین بوڵدان نامه‌ی رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان خوێنرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای نامه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان باسی له‌و ده‌سه‌ڵاتانه كرد كه له‌سه‌ر بنامه‌ی ئیمپرالیزم و كاپیتالیزم دامه‌زراون، ده‌ڵێ "ئه‌وان هیچ بوارێكیان بە ئازادی گه‌لان و نهتهوهجیاوازهكان نه‌داوه".
ئۆجه‌لان گوتیشی "سڵاو له خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز سڵاو له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه پشتیوانی له ئازادی و یه‌كسانی ده‌كه‌ن".
له‌به‌شێكی تری نامه‌كه‌یدا ئۆجه‌لان گوتی "پێویسته قۆناغی ئاشتی سه‌ربخه‌ین، كه ئێستا له قۆناغێكی نوێدایه و به‌رده‌وامه خهڵكهكانیشمان له ئێمه ده‌خوازن داوای ئاشتیمان لێ ده‌كه‌ن، ئه‌و 10 خاڵه‌ی له‌لایه‌ن هه‌موومان راگه‌یه‌نرا بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغی چاره‌سه‌ری".
رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه داواشی له په‌كه‌كه كرد كه كۆتایی به‌و شه‌ڕه بهێنرێت كه چه‌ند ساڵ به‌رده‌وام بووه و گوتی: "ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی په‌كه‌كه به‌گرنگ ده‌زام".
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان باسی له ره‌وشی سیاسی له توركیا كرد گوتی: "ئه‌م كۆماره 90 ساڵه به‌شێوه‌یه‌ك له نێو شه‌ڕدا تێپه‌ڕیوه، دووباره به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی، بنیاتی ده‌نێین".
ناوبراو هەروەها گوتیشی: "ئیمپرالیزم و كاپیتالیزم له سه‌د ساڵی رابردوودا ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه دامه‌زراون، كه‌چی له ناوەوە داخراوه و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تریان كردووه‌ته دوژمن و ناسنامه‌ی ون كردوون".
رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه باسی له‌تاوانی چه‌كدارانی داعش كرد و گوتی: "داعش به‌ربه‌رییه‌تی دروست كردوه، هیچ جیاوازی ناكا له‌نێوان كورد، عه‌ره‌ب، تورك و نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانی تر. زۆر دڕاندانه كۆمه‌ڵكوژی كردووه، ئێستا رۆژی ئه‌وه‌یه كۆتایی به‌و به‌ربه‌رییه بهێنرێت و كاتی دیموكراسییه".
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان جه‌ختی له قسه‌كانی كردوه، ده‌ڵێت: "وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕوام پێیه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كلایه‌ن دامه‌زراوه، پێویسته كۆتای به‌وه بهێنرێت و ده‌بێ دووباره نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌شدار بن له وڵات و ماڵی دیموكراسی پێك بهێنرێت".
ئه‌و ئافرەت و گه‌نجانه‌ی كه رۆڵیان له به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی دیموكراسی و یه‌كسانی هه‌یه له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و گوتی: "گه‌نجان و ژنان هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم. ناوچه‌كه و وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی ئومێدی زۆری پێتانه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له شۆڕشی كۆبانێ رۆڵیان هه‌یه".