Eşber Ayaydın
21 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
ئورفا - AA
لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19)، ١٣٢ خانوو لە ژمارەیەک شارۆچکەی سەربە پارێزگای ئورفا، کەرەنتینە کران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگاکە لە ژمارەیەک شارۆچکە پشکنینی تایبەت بۆ ڤایرۆسەکە کراوە و پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بوون.
بەم هۆیەوە دەزگای پاراستنی تەندروستیی پارێزگای ئورفا بڕیاری کرەنتینەکردنی ١٣٢ خانووی داوە کە یەکێکیان لە شارۆچکەی ئاکچاکالە، ١٢یان لە شارۆچکەی بیرەجیک، هەشتیان لە شارۆچکەی بۆزۆڤا، چواریان لە شارۆچکەی جەیلان پنار، ١٦یان لە شارۆچکەی ئەیوبییە، ٢٠یان لە شارۆچکەی خەلیلییە، حەوتیان لە شارۆچکەی هیلڤان، ٤٣یان لە شارۆچکەی کاراکۆپرو، دوویان لە شارۆچکەی سیڤەرەک، ١١یان لە شارۆچکەی سروج و هەشتیان لە شارۆچکەی ڤیران شەهیر بوون.
لە لایەکی دیکەوە ماوەی کەرەنتینەکردنی ٧٤ خانووی دیکە لە سنووری پارێزگاکە، بەکۆتا هات.