Müslüm Etgü,Yasin Dikme
26 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2020
ئورفا - AA
لە شاری ئورفا لە نێوان دوو خێزاندا کێشەی کۆمەڵایەتی روویدا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتون، ئەو دوو خێزانە خزمی یەک بوون و بەهۆی زەویوزارەوە کێشە لە نێوانیان دروست بووە، دواتر شەڕەکەی نێوانیان گۆڕاوە بۆ پێکداهەڵپژان و بەکارهێنانی چەک.
لە ئاکامدا سێ کەس لە شوێنی رووداوەکە و کەسێکیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
دواتر هێزەکانی جەندرمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و سێ کەسیان دەستبەسەر کرد و رێوشوێنی ئەمنی توند لە شوێنی رووداوەکە گیرایەبەر.