Mümin Altaş
26 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٧٨ ھەزار و ٨٧٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی ١٥ ھەزار و ١١٨ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە، ٢٥٣ کەسیش گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا سەبارەت بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکراوەتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٧٨ ھەزار و ٨٧٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی ١٥ ھەزار و ١١٨ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە، ٢٥٣ کەسیش گیانی لەدەستداوە.
لە تورکیا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە چوار ھەزار و ٥٠١ کەس. کۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە گەیشتە یەک ملیۆن و ٩٩٤ ھەزار و ٣٤ کەس.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ سێ ھەزار و دوو نەخۆشمان تۆمارکردووە. ژمارەی حاڵەتەکان، ژمارەی حاڵەتە چالاکەکان و ژمارەی نەخۆشەکان بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە".