ئه‌و زمانه‌ی ئورارتووییه‌كان به‌كاریان هێناوه له زانكۆ ده‌خوێندرێت
ئه‌و زمانه‌ی کە ئورارتوییه‌كان نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٨٥٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وان به‌كاریان هێناوه، له‌ئێستادا له به‌شی شوێنه‌وارناسیی زانكۆی وان یوزونجو یڵ ده‌خوێندرێت.
Van
وان – AA
ئه‌و زمانه‌ی کە ئورارتوییه‌كان نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٨٥٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وان به‌كاریان هێناوه، له‌ئێستادا له به‌شی شوێنه‌وارناسیی زانكۆی وان یوزونجو یڵ ده‌خوێندرێت.
به‌مه‌به‌ستی زیندووهێشتنه‌وه‌ی زمانی ئورارتووییه‌كان كه ٨٥٠-٦٠٠ پ. ز. شاری وان'یان كرده پایته‌خت و ناویان لێ نا "توشبا" هه‌وڵه ئه‌كادیمییه‌كان به‌رده‌وامن. له‌و میانه‌دا له قۆناغی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر وانه‌ی زمانی ئورارتوو له به‌شی شوێنه‌وارناسی زانكۆی وان یوزونجویڵ ده‌خوێندرێت.
سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسیی زانكۆی وان یوزونجویڵ، پڕۆفیسۆر دكتۆر ره‌فغه‌ت چاوش‌ئۆغڵو به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "بۆ ئه‌وه‌ی له نووسراوه‌كانی ئورارتووییه‌كان تێ بگه‌ین، پێویسته قوتابییانی به‌شه‌كه‌مان ئه‌و زمانه بخوێنن و فێری ببن. تاكو ئه‌م به‌رهه‌مه گرنگانه وه‌ربگێڕن بۆ توركی. بۆیه خوێندنی وانه‌ی زمانی ئورارتوویی پێویسته".
مامۆستا له به‌شی زمانناسیی هه‌مان زانكۆ، دكتۆر ئۆرهان ڤارۆڵیش گوتی: "وێڕای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆریش له‌سه‌ر ئه‌م زمانه هێشتا، وشه‌گه‌لێك هه‌ن كه واتاكانیان نازاندرێت. تێگه‌یشتن له واتای ئه‌و وشانه له رێگای خوێندنی ئه‌و وانانه‌وه ده‌بێت".