Hemın Othman Mohammed
09 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "وه‌ك توركیا له‌و باوه‌ڕه‌داین كه پێویسته یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌ڵوێستێكی جددیتر نیشان بدات له هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".
له په‌یامێكیدا كه به‌بۆنه‌ی رۆژی ئه‌ورووپا 9ی ئایار بڵاوی كرده‌وه، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ساڵی 1999ه‌وه تا ئیستا كه توركیا ناوی خۆی بۆ بوونه ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تۆمار كردووه، 9ی ئایار (رۆژی ئه‌ورووپا)ی له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانی ئه‌وروپادا پیرۆزكردووه.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه "رۆژی ئه‌ورووپا"، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پلان له‌باره‌ی دۆخی ئه‌مڕۆ و داهاتووی ئه‌ورووپا تاوتوێ بكرێت و گوتی: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه دیموكراسی، مافه‌كانی مرۆڤ، به‌هاكانی بنه‌ماكانی وه‌ك سه‌روه‌ری یاسا، گه‌شه‌پێدانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی پاراستووه، بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ زۆر وڵاتی جیهان".
له په‌یامه‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هه‌لومه‌رجی سه‌ده‌ی 21مین و ئه‌و كێشانه‌ی له ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه روو ده‌ده‌ن، زیاد له هه‌موو كات به‌پێویستی ده‌زانێت كه‌وا له‌م سه‌رده‌مه هه‌ستیاره‌دا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له چوارچێوه‌ی دیدگایه‌كی به‌رفراوانتر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه په‌یڕه‌و بكات كه به‌هێزتر و سوورتری بكات له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی. گرنگه پێداگربێت له‌سه‌ر نیشاندانی هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لیشاوه گه‌وره‌یه‌ی كۆچ كه سه‌رچاوه‌كه‌ی سووریا و عێراق و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جه‌نگه".