Mohammed Baqi Hussein
09 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2016
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانی ماڵئاواییدا سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌ردانی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا هولوسی ئاكاری كرد.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی داود ئۆغڵو كه ماوه‌ی دوو سه‌عات و نیوی خایاند، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا جه‌ختی له‌سه‌ر دڵسۆزیی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌بابه‌تی مانه‌وه‌ی كۆماری توركیادا، هێزه چه‌كداره‌كان یه‌كێكه له‌و ده‌زگایانه‌ی وه‌ك بڕبڕه‌كانی پشتی وڵاته‌كه‌ی وایه.
داود ئۆغڵو گوتی: "هێزه چه‌كداره‌كانمان هه‌میشه هێز و توانای وڵاته‌كه‌مانیان ده‌رخستووه، هه‌م له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، هه‌م لە له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له عێراق و سوریا به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناسه‌قامگیرییه‌وه له‌ناوچه‌كه‌ماندا نیشانیانداوه."